کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی نەبوونی بەرنامەی کار ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام نادات.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هیچ بەرنامەیەکی کاری تایبەت و پرۆژە یاسایەکی تایبەتی لە بەردەستدا نییە، بۆیە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام نادات".
ئاماژەی بەوەکرد "نەبوونی بەرنامەی کار یان پرۆژە یاسایەکی دیاریکراو، پرسێکی ئاساییە و هەموو هەفتەیەک کارنامەیەکی تایبەت نابێت بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکە کۆببنەوە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوەشی ئاشکرا یکرد "بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران دیارینەکراوە".
س.ر

بیروڕا