کوردستانی

یەختێکی کۆچبەران بە 80 کۆچبەرەوە نوقمبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەختێکی کۆچبەران بە 80 کۆچبەرەوە نوقمبوو
مەودا میدیا-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد یەختێکی کۆچبەران کە 80 کۆچبەری تێدا بووە لە ئیجە وەرگەڕاوە و 29یان رزگارکراون و 51 کەسیان بێسەرو شوێنن.

شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان رایگەیاند "یەختێکی کۆچبەران کە 80 کۆچبەری تێدابووە لە ئیجە وەرگەڕاوە و 29یان رزگارکراون و 51 کەسیان بێسەرو شوێنن، بەبێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو 51 کەسەی ژمارەیەکیان کوردن".

ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا 29 کۆچبەر رزگارکراون کە عیراقی و ئەفغانی و ئێرانین بە پێی وتەی کۆچبەرە رزگارکراوەکان، تائێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامن".

نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە راشیگەیاند "سەفارەتی عیراقی لە وڵاتی یونان ئاگادارکراوەتەوە لەو رووداوە، بەڵام ئەوان هیچی زانیارییەکی فەرمییان بە دەست نەگەیشتووە".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم یەختە پێش دوو رۆژ لە ئانتالیای تورکیاوە بەڕێکەوتوون بە مەبەستی ئەوەی بگەنە ئیتاڵیا، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند "نوینەرایەتی دەزگای لوتکە لەئیستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترە لەبارەی ئەو کۆچبەرانە لە ناو ئەو یەختەدا بوون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە