کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی کوشتن و برینداربوونی دوو هاوڵاتی بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "شەوی رابردوو چوارشەممە رێکەوتی 10ی ئابی 2022  کاتژمێر (12:30) خولەک هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە لە سنووری ناحیەی (کەسنەزان) رووداوێکی تەقەکردن رووی داوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئەحمەد ئیبراهیم محەمەد) کوژراوە و کەسێکی دیکەش بەناوی (رێبین نەوزاد خدر) برینداربووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو و توانییان شوناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن کە دوو کەسی هاوڕێی یەکتربوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع.)ە و تۆمەتباری دووەم ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و بریندار کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کردووە، بۆئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرانبەریان بگیرێتەبەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan