کوردستانی

زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری یەکپۆشی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری یەکپۆشی دا
مەودا میدیا-

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایدەگەیەنێت یەکپۆشی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 جێبەجێ دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو بڕیارە نە بۆ قەدەغەکردنی نیقابە، نە بۆ قەدەغەکردنی تەنوورەیە و نە بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشییە، بەڵکو تەنیا بۆ یەک رەنگییە. 

د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ئەوەی لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین بیرۆکەی یەکپۆشیمان بۆ هات، بە ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازی و باری جیاوازی چینایەتی و کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی خانەوادەی قوتابییان، ئەو بیرۆکەیەمان کردە راپرسی، راپرسییەکی ئەلیکترۆنیمان کرد و بە خۆشحاڵییەوە نزیکەی 11 هەزار و 450 قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین بە کوڕ و کچ بەشدارییان تێدا کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکپۆشی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 جێبەجێ دەکرێت، ساڵنامەی خوێندن لە 04-09-2022 دەستپێدەکات، بەڵام ئێمە تاوەکو 1ی 10 دەرفەت بە قوتابییان دەدەین. لە 1ی 10وە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، پاشان راگر و سەرۆک بەشەکان بەرپرس دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر قوتابییەک پابەند نەبێت بە بڕیاری یەکپۆشی، یەکەمجار سزای ئاگادارکردنەوەی پێدەدرێت، جاری دووەم سزای هۆشداری پێدەدرێت و جاری سێیەم دەبێتە دوورخستنەوە (فصل) بۆ ماوەی یەک هەفتە"، سەرۆکی زانکۆی سەڵادین وتی "ئەو بڕیارە نە بۆ قەدەغەکردنی نیقابە، نە بۆ قەدەغەکردنی تەنوورەیە و نە بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشییە، بەڵکو تەنیا بۆ یەک رەنگییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن