کوردستانی
سیروان بارزانی: ئاساییە بە مایۆوە مەلە بکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڤیدیۆیەکی مەلەوانگەیەک کە تێیدا گەنجان بە جلی نیمچەرووتەوە مەلەدەکەن، مەلەوانگەکە بە چیمەنتۆ پڕکرایەوە و خاوەنی مەلەوانگەکە کە سیروان بارزانییە، دەڵێت "ئاساییە بە مایۆوە مەلە بکەی بەڵام کاتەکەی خراپ بوو".
سیروان بارزانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "خۆی ئاساییە بە مایۆوە مەلە بکەی، بەڵام ئەوەی لەو هۆتێلەدا روویدا کاتەکەی خراپ بوو، چونکە کاتی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان بوو".
سیروان بارزانی دەشڵێت "کەسوکاری شەهیدان چوونەتە لای مەسعود بارزانی و سکاڵای خۆیان کردووە، ئەویش فەرمانیداوە بە داخستنی، بەڵام دووەمجار کە دووبارە بووەتەوە فەرمانیداوە بە پڕکردنەوەی بە چیمەنتۆ".
لە چەند رۆژی رابردوودا هۆتێلێک لە بارزان بەهۆی ئەوەی چەند کچ و کوڕێکی گەنج بە جلی نیمچە رووت مەلەیان کرد بە چیمەنتۆ پڕکرایەوە و داخرا.
ر. ئ