کوردستانی

غازی فەیسەڵ: داعش چاوڕێی هەلە بۆ هێرشی بەرفراوان

مەودا میدیا - سلێمانی |


غازی فەیسەڵ: داعش چاوڕێی هەلە بۆ هێرشی بەرفراوان
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە سنووری چیای قەرەچووغ، دەڵێت "تائیستاش داعش مەترسییەکی گەورەیە و لە بۆسەدایە و چاوڕێی هەلێک دەکات تا پەلاماری ئەوناوچانە بدات کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە".

سەبارەت بە جموجۆڵەکانی داعش لە چیای قەرەچووغ و دەوورووبەری غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "مەترسییەکانی داعش جدین و هێزە ئەمنییەکانی عیراق و پێشمەرگەش تاڕادەیەک خەمساردن، چونکە کاتێک ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن لە ناوچەکە نامێننەوە و لەدوای تەوابوونی ئۆپەراسیۆن و کێوماڵکردن، ناوچەکە جێدەهێڵن و دووبارە داعش دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەشڵێت "هەرچەندە لە دوای ساڵی 2017 و راگەیاندنی کۆتایی هاتنی داعش لە رووی هێزەوە و لاوازبوون، بەڵام لە رووی فکرەوە بەهێزن و دەبێت لە رووی فکرەوە هەوڵی بنەبڕکردنی داعش بدرێت، ئەرکی هێزەکانی ناوخۆییە شانە نووستووکان لە شارەکاندا لە رەگەوە دەربکێشن".

ئاماژەی بەوەشکرد "سوونەکان هاوکاریی داعش دەکەن لە هەموو روویەکەوە و دەتوانم بڵێم لە %40 سوونەکان هاوکاریی داعش دەکەن، کە ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکاری مانەوە و بەردەوامی داعش لە عیراق و بەتایبەت لە چیای قەرەچووغ و ناوچەکانی دوورووبەری".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن