کوردستانی

لەم ناوچەیەی هەرێم بوومەلەرزەیەک روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیەی هەرێم بوومەلەرزەیەک روویدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەمشەو بوومەلەرزەیەک لەنێوان ناحیەی سیروان- زەڕایەن روویدا، کە پلەی رێختەرەکەی 2.5 پلە بووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە. 

لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، کاتژمێر 8:43ی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.5 پلەی رێختەر لە نێوان ناحیەی سیروان- زەرایەن کە چەقەکەی گوندی بێسەڵمێن روویدا.

ئاشکراشیکرد، بوومەلەرزەکە بە قڵایی 10 کلم ژێر زەوی و دووری 8 کلم لە سەنتەری ناحییەی سیروان و 13 کلم لە سەنتەری شاری هەڵەبجە هەستی پێکراوە.

شارەزایان هۆکارەکانی روودانی بوومەلەرزە بۆ رۆچوونی چینەقوڵەکانی زەوی دەگێڕنەوە، شێ و ئاو هۆکارەکەیەتی.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan