کوردستانی

کۆمپانیای دانەگاز: به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو قازانجمان 82% زیادیكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیای دانەگاز: به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو قازانجمان 82% زیادیكردووه‌
مەودا میدیا-

لە راپۆرتێکی داراییدا كۆمپانیای دانه‌گاز ئیماراتی رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌رده‌وامه‌ و به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو ئاستی قازانجمان 82% زیادیكردووه‌.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان و قازانجی کۆمپانیاکەیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا رایگەیاند " ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 1% بەرزبووەتەوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو قازانجمان بەڕێژەی 82٪ زیادیکردووە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "داهاتی کۆمپانیای دانەگاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 284 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها قازانجی کۆمپانیای دانەگاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 111 ملیۆن دۆلار بووە".
 
ئاشکراشیدەکات "بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو داهاتمان 31%زیادیکردووە، بەشێکی قازانجەکەمان بەهۆی کارکردنمان بووە لە هەرێمی کوردستان".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە