کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە خۆڵبارین دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم بە شێوەیەکى گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم بە شێوەیەکى گشتىی ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ هەینی ئاسمان بە شێوەیەکى گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەهێزبوونی هەیە لەم ناوچانە".

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 41 پلە، سلێمانی 42 پلە، دهۆک 39 پلە، کەرکوک 44 پلە و شاری هەڵەبجەش 43 پلە دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە