کوردستانی

"زۆربه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌و یه‌خته‌ی ژێرئاوكه‌وتووه‌، خه‌ڵكی كوردستانن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"زۆربه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌و یه‌خته‌ی ژێرئاوكه‌وتووه‌، خه‌ڵكی كوردستانن"
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیاندایە بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی یەختێکی كۆچبه‌ر لە نزیک دورگەی رۆدوسی یۆنان 64 بێسەروشوێنن کە زۆربەشیان هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەو یەختەی کە رۆژی رابردوو لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆناندا ژێر ئاوکەوت 93 کەسی تیادا بووە، کە خەڵکی عیراق، ئێران و ئەفغانساتن بوون، سێ لەسەر چواری ئه‌و ژمارەیەش هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوون".

وتیشی، تائێستا تەنها 29 کەس لە سەرنشینانی ئەو یەختە لەلایەن هێزی دەریاوانی یۆنانەوە رزگاركراون، کە سەرجەمیان له‌ رەگەزی نێرن، تا ئێستاس 64 سەرنشین بێسەرو شوێنن و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە بەردەوامە.

ئاشکراشیکرد "له‌ ئێستا پێنج هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیان چاوه‌ڕوانن بكه‌ونه‌ڕێ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، لەڕیگەی وشکانی و ئاوییەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan