کوردستانی
کاتی دروستکردنی 20 هەزار یەکەکە راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم رایگەیاند، بڕیارە تا مانگی ئەیلولی داھاتوو دەست بە دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان بکرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم رایگەیاند، بڕیارە تا مانگی ئەیلولی داھاتوو دەست بە دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان بکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز محەمەد شوکری، سەرۆکی گشتیی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تەواوبووە کە ھەر ناوچەی چەند یەکەی نیشتەجێبوونی بەردەکەوێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە زۆربەی شوێنەکان زەوی بۆ دروستکردنی یەکە نیشتەجێبووەکان تەرخانکراوە و لیژنەکانیش بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ دەستنیشانکردنی وەبەرھێنەرەکان، بۆیە ھەموو ھەوڵەکان چڕکراوەنەتەوە تا مانگی ئەیلولی داھاتوو دەست بەدروستکردنی یەکەکان بکرێت.
باسی لەوەشکرد، 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە لە ھەموو ھەرێم بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان دروستدەکرێن، لەو چوارچێوەیەشدا 120 ھەزار فۆڕم پڕکراوەتەوە، لەلایەن لیژنەکانەوە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان فۆڕمەکان جیادەکرێنەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی شایستە دیاریبکرێن.
ر. ئ
ر. ئ