کوردستانی
تورکیا ئامێدی بۆردوومانکرد و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای توركیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانییەوە كوێستانەكانی سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە.
سەرچاوەیەک لە ئامێدی بە مەودا میدیای راگەیاند، سوپای تورکیا گووندەکانی سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە رەز و باخێ گوند نشینانی سنوورەکە سووتاوە.
لەلایەکی دیکەوە لەسەر بۆردوومانەکە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە، توركیا بۆردوومانی گوندەکانی قەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆكی كردووە، لە ئەنجامی بۆردوومانکە دوو هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
بە بیانووی بوونی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە تورکیا بەردەوام دەوورووبەری گوندەکانی قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکات.
ر. ئ