کوردستانی

هەولێر؛ لە رووداوێکدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ لە رووداوێکدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگەی هەولێر- کەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندابووە.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر- کەرکوک هاوڵاتییەک کە شۆفێری یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکانە گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی تێکشکانی ئۆتۆمبێلەکان بەو رادەیەی لە وێنەکان دیارە، هۆکاری رووداوکە خێرای لە رادەبەدەری ئۆتۆمبێلە لاندگرۆزەکەیە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە سەر سایدی رووبەڕوو.

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان سەرەکیترین هۆکاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییانە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan