کوردستانی

دهۆک؛ بكوژی فاروق میرزا و كچەكەی دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆک؛ بكوژی فاروق میرزا و كچەكەی دەستگیركرا
مەودا میدیا-

هاوڵاتییەکی دهۆک دوای هەفتەیەک بێسەروشوێنبوون لەگەڵ کچەکەیدا، لە چەند رۆژی رابردوودا لە باخێکدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ئاماژە بەوەدەکات "دوای كۆكردنەوەی زانیارییەكان و لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا توانرا بكوژی فاروق میرزا، لە سەنتەری شاری دهۆك و لە گەڕەكی سەرهڵدان دەستگیربكرێت".

باسی لەوەشکردووە "لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانی ناوە بەوەدا كە ئاخین كچە شەش ساڵانەكەی فاروق میرزاشی كوشتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، تۆمەتبارەكە رادەستی پۆلیسی زاخۆ دەكرێتەوە بە مەبەستی گەیاندنی بە سزای یاسایی خۆی".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن