کوردستانی
سبەینێ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز بەردەوامە و بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی لە هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە، یەکشەممە و دووشەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.
لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سبەینێ یەکشەممە و دووشەممەش مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.
هاوکات ئەوەش هاتووە، رۆژی سێشەممە 16ی ئاب مووچەی هەریەکە لە ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی کارەبا دابەشدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە دەبوو وەزارەتی دارایی ئێستا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بکات، بەڵام تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە و بەتەواوی دابەشنەکراوە.
ر. ئ

بیروڕا