کوردستانی
رۆژهەڵاتی کوردستان؛ کۆڵبەرێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش برینداربوو.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش برینداربوو.
ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ھێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە سنووری شێخ سڵە لە پارێزگاری کرماشان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەرکردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی (سەلاسی باوەجانی) سەر بە شاری کرماشان بە ناوی (محەمەد نادری) تەمەن 18 ساڵ کوژراوە.
باسی لەوەشکردووە، لە گوندی ھەنگەژاڵی سەربە شاری بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی (عەبدوڵڵا حەجەری) تەمەن 25 ساڵ بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان بریندارکراوە، بەھۆی سەختی برینەکەی رەوانەی شاری تەبرێز کراوە.
هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، حاڵەتەکانی تەقەکردن لە کۆڵبەران زیادیانکردووە و لە مانگی رابردوودا 37 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە تەقە ھێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


