کوردستانی

شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەکات و بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان-یش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق، لە پێشبینییەکانیدا بۆ رۆژی شەمە 13/8/2022 رایگەیاند "خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عیراق دەست پێدەکاتەوە و چەند شار و ناوچەیەکی خوارووی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "پلەکانی گەرما تارادەیەک وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەشێوەیەک بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی 44 پلە، لە پارێزگای هەولێر 44 پلە، لە پارێزگای دهۆک 42 پلە دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan