کوردستانی

پارتی لە بەغدا داوای پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردن دەکات و لە هەرێم دژییەتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لە بەغدا داوای پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردن دەکات و لە هەرێم دژییەتی
مەودا میدیا-

سەبارەت بە ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عیراق و دوای راگەیەنراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیکە دەکات، مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پێویستە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنی عیراقدا بکرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردندا، پرسێکی گونجاو و چارەنووسسازە، بەڵام بە هەمانشێوەی یاسای هەڵبژاردنی عیراق، یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش پێویستی بە پێداچوونەوەیە".

 ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لە یاسای هەڵبژاردن، چەند تەوەرێکی دیکە هەیە پێویستە قسەیان لەسەر بکرێت، وەک پرسی کەمینەکان و تۆماری دەنگدەران و پرسی فرە بازنەیی لە هەڵبژاردندا".

ئەوەش لەکاتێدایە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا، ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا دروستکرد و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستاندا، دژی پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمن، بەڵام لە بەغدا داوای پێداچوونەوە و گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی عیراق دەکەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan