کوردستانی

تاکەی پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاکەی پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزای بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت پلەکانی گەرما هەر بە بەرزی دەمێننەوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، ئاماژە بەوەشدەکات سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیـم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پلەکانی گەرما هەر بە بەرزی دەمێننەوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، ئەگەری هەیە هەندێک کات بەهۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزبنەوە".

ئەو شارەزای کەشناسیش وتی "سبەینێ یەکشەممە 14ی ئابی 2022 شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند سنووری گەرمیان و کەرکوک دەگرێتەوە، لە ناوچەکانی دیکەش لاواز دەبێت". 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan