کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا خزمەتگوزارییەکی نوێ زیاددەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزارییەکی نوێ دەخاتەکار بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە هاوڵاتییان سۆراغی نووسراوەکانیان بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەئێستادا ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە خزمەتگوزارى Document Tracking دەخاتە خزمەتى هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان".
ئەوەخراوەتەڕوو "بۆ نمونە ئەگەر هەر نووسراوێکت هەیە لە زانکۆی سلێمانی یان گەرمیان یان ھەر زانکۆیەکی تر ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یان هەر فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەت کرابێت، دەتوانیت لەڕێگەى داخڵکردنى ژمارەى نووسراوەکەوە رێکەوتی نووسراوەکە رۆژانە لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە بەدواداچوونی بۆ بکەیت و هەنگاو بەهەنگاو بزانی بەکوێ گەيشتووە".
بۆ دابەزاندنی ئەم ئەپڵیکەیشنە کلیک لەسەر یەکێک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.kardo.mhe&hl=en&gl=IQ
https://apps.apple.com/us/app/mhe-krg/id1401166561
س.ر

بیروڕا