کوردستانی
حزبێکی نوێ داوای مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عیراق و بەردەوامبوونی شەپۆلی کۆچی هاوڵاتییان لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە بۆ هەرێـمی کوردستان، حزبە عیراقییەکان خوازیارن نووسینگە لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
دورید جەمیل یەشوع، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی بابل، سەبارەت بە کردەنەوەی نووسینگەی پارتەکەیان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "داوایان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە تاکو لە سلێمانی نووسینگەیەکی تایبەت بە بزووتنەوەی بابل بکەنەوە".
وتیشی "دوای ئەوەی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان بە دەستهێنا، لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیشدا نووسینگەی تایبەت دەکەنەوە".
بزووتنەوەی بابل، حزبێکی مەسیحی عیراقییە و لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، خاوەن چوار کورسین، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی رابردوودا، توانیان لە دهۆک و موسڵ و کەرکوک و بەغدا چوار کورسی پەرلەمانی مسۆگەر بکەن.
س.ر

بیروڕا