کوردستانی

بڕی ئەو پارەیە دیاریکرا کە مانگانە بۆ یەکەکانی کرێنشینان وەردەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی ئەو پارەیە دیاریکرا کە مانگانە بۆ یەکەکانی کرێنشینان وەردەگیرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی لقی راپەڕینی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان رایدەگەیەنێت نزیکەی شەش بۆ حەوت هەزار خێزان هەیە کە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کرێنشینن، ئاماژە بەوەشدەکان رێژەی ئەو کرێییەی بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی کرێنشینان وەردەگیرێت مانگانە لە 1%ی ئەو پارەیەیە کە لە یەکەکان خەرجکراوە.

تاریق حسێن، سەرۆکی لقی راپەڕینی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نزیکەی شەش بۆ حەوت هەزار خێزان هەیە کە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کرێنشینن".

لەبارەی بڕی کرێ خانوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ناوبراو وتی "نرخی کرێی خانوو بەپێی پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی دەگۆڕێت، هەروەها بەپێی شوێن و گەڕەک و گەورە و بچوکی خانووەکان نرخی کرێکان دەگۆڕێت".

بڕیاری دروستکردنئ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان سنووری ئیدارەی راپەڕینیش دەگرێتەوە لەبارەی کرێ یاخود شێوازی دانەوەی قیستی ئەو یەکانە تاریق حسێن ئاماژە بەوەدەکات "رێژەی ئەو کرێییەی کە وەردەگیرێت مانگانە لە 1%ی ئەو پارەیەیە کە لە یەکەکان خەرجکراوە".

وتیشی "وەک کۆمەڵەی کرێنشینان چاودێری پرۆسەی دروستکردن و دابەشکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە دروستیبکات بۆ کرێنشینان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan