کوردستانی
داعش منداڵێکی رفاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش، ماوەیەکە بە هۆی بۆشاییە ئەمنییەکانەوە لە ناوچە دابڕێنراوەکان، دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر گوندی سموود.
ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک، هێرشیان کردە سەر گوندی سموود و لە ئاکامدا، ماڵی موختاری گوندەکەیان تەقاندەوە و منداڵێکیان رفاند.
ئەوەش لەکاتێکدایە، داقوق وەک هەموو ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، لە بۆشاییەکی ئەمنی گەورەدایە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عیراق.

س،ر
بیروڕا