کوردستانی

کارکردن پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارکردن پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج مانگ کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی راگیرا، دوێنی کۆمپانیای جێبەجێکار دەستی بە کارەکانی کردەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، کۆمپانیای جێبەجێکار رایگەیاند "بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەفتانە بڕی 200 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە".

لای خۆشییەوە سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە مەودا میدیای وتی "وەک لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوایان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان کرد، پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی بخەنە ئەولەویەتی کارەکانیانەوە".

وتیشی "بە هۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە، رێگەی نێوان کەلار-سلێمانی یەکێکە لە رێگە قەرەباڵغەکان و رێگەی گەرمی بازرگانی نێوان هەرێم و عیراق و وڵاتی ئێرانیشە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan