کوردستانی
کۆرۆنا بڵاوەوە و هاوڵاتییان ڤاکسین وەرناگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرەڕای بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی کەمی هاوڵاتییان ڤاکسین وەردەگرن.
سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "لەسنووری پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئێستا 820 هەزار کەس دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەمی هاوڵاتییان ڤاکسین وەردەگرن، بەشێوەیەک لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، نزیکەی 50 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڤاکسینیان وەرگرتووە".
"بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بە مەبەستی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات فاکسین وەردەگرن"، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو "ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا لاوازە و کەمترین کەس پێویستییان بە مانەوە لە نەخۆشخانەکانە، بە جۆرێک ئێستا ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەکاندا چاودێری دەکرێن، لەنێوان 5 تاکو 10 کەسە".
س.ر

بیروڕا