کوردستانی

"هێزێکی زۆری سوپای پاسداران گەیشتنە سنووری هەرێم"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هێزێکی زۆری سوپای پاسداران گەیشتنە سنووری هەرێم"
مەودا میدیا-

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران هێزێکی زۆری  بە پاڵپشتی تۆپخانە و چەکی قورس بە مەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە کۆکردووەتەوە و لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندایه.   
  
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر و بە پاڵپشتی تۆپخانە و چەکی قورس بە مەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندایه". 
  
راشیگەیاندووە "تا کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دوو جار هەوڵی پێشرەوی هێزی پیادەی سوپای پاسداران لەگەڵ بەرەنگاریی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پووچەڵکراوەتەوە و پاشەکشەیان پێکراوە".   
  
کۆمەڵەی  زەحمەتکێشانی کوردستان باس لەوەشدەکات"هەموو هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە سڵامەتن و بەوپەری ئامادەیی بەرانبەر بە هێزەکانی سوپای پاسداران وەستاون و بە وردی چاودێری جموجۆڵی ئەو هێزەی رژیم دەکەن".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan