کوردستانی

لە هەرێم 33 تاوانى بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ‌ تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێم  33 تاوانى بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ‌ تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان له‌ ھەرێمى كوردستان رایگەیاند، 33 تاوانی بازرگانی بەئەندامانی لەشی مرۆڤ‌ و 9 تاوانی بازرگانی سێکسی لە ماوەی سێ ساڵدا لە هەرێم روویداوە، و ئەوکەسانەی بازرگانیان پێوه‌كراوه‌ تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و بازرگانی بەمنداڵیش كراوه‌.

لە ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان له‌ ھەرێمی کوردستان هاتووە "لە ساڵەکانی (2019، 2020و 2021) واته‌ له‌ سێ ساڵدا، 33 تاوانى بازرگانیکردن بەئەندامانی لەشی مرۆڤ‌ و 9 تاوانی بازرگانی سێکسی‌ و 11 تاوانی بازرگانی بەوکەسانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە، تۆمارکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هاوكات له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه‌دا تاوانێکی بازرگانی بەمنداڵ‌ و 17 تاوانی کارکردن بەزۆرەملێ له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌".

باس لەوەشکراوە، حه‌وت تاوانی کاری بەقاچاغبردن‌ و 10 تاوانی بەکارھێنانیان وەک سواڵکەر لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئەوکەسانەشی کە تۆمەتبارن بەو جۆرە تاوانە رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و سزادراون.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan