کوردستانی
مامۆستایانی وانەبێژ: یان دامەزراندن یان بایکۆت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەبارەت بە روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دانانەوەی وانەبێژان، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "چاوەڕێی بەڵێنەکانی وەزیری پەروەردەین، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیان بایکۆتی گشتی رادەگەیەنین، جگە لە دامەزراندن بە هیچ شتێکی دیکە رازینابین".

لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەودا میدیا کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە دەریکردووە رێنمایی دانانەوەی وانەبێژانە و ئەوان تەنها دامەزراندنیان دەوێت، و بەپێی ئەو رێنماییانە زیاتر لە دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ لادەبرێن و مامۆستای پسپۆڕی تایبەت وەک وانەبێژ لە شوێنیان دادەنرێت، بەڵام ئەوە خواستی ئەوان نییە و ئەوان دەیانەوێت دابمەزرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕوانی کاتی کردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو بەڵێنەی وەزیری پەروەردە پێی داون بۆ رێکاری دامەزراندنیان چی لێبەسەر دێت، ئەگەر جێبەجێنەکرێت بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و ئامادە نابن هیچ بەشە وانەیەک لە خوێندنگەکاندا وەربگرن و پڕبکەنەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە چەند رێنماییەکی تایبەت بە دانان و دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە و دەرچووانی چەند بەشێکی دیاریکردووە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا