کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کرد. بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێکران.

لە دیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتووە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە، کە یەکێتی پێشوازی لە ھەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
روونیشی کردەوە، لەماوەی رابردوودا بەھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان، بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە کە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە و لەخزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەکێتی پشتیوانی دەکات.
ر. ئ

بیروڕا