کوردستانی

نرخی ماسی لە هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ماسی لە هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

نرخی ماسی لە هەرێمی کوردستان روو لە دابەزینە، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان-یش هۆکاری دابەزینی نرخەکەی بۆ "رێگەدان بە هاوردەکردن و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ" دەگەڕێنێتەوە.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دابەزینی نرخی ماسی بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕواندەکرێت نرخەکەی زیاتر داببەزێت"، وتیشی "خواستی هەرێمی کوردستان بۆ ماسی ساڵانە لەنێوان 10 بۆ 12 هەزار تۆنەدایە".

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوو هۆکار بوونەتە هۆی دابەزینی نرخی ماسی یەکەمیان، رێگەدانە بە هاوردەکردنی ماسی لە ئێران و شەرەکانی دیکەی عیراق، هۆکاری دووەمیش، پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیە لە مانگەکانی ئاب و ئەیلول".

ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتای مانگی حوزەیران بەهۆی مەترسی بڵابوونەوەی نەخۆشی لەڕێگەی ماسییەوە رێ لە هاوردەکردنی گیرا، ئەوەش وایکرد نرخی هەرکیلۆیەک بۆ 10 هەزار دینار بەرزببێتەوە، بەڵام لەئێستادا بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە و زیاتریش دادەبەزێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan