کوردستانی
سلێمانی؛ داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دانانی کامێرای هاتوچۆ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى داوادەکەن ئەنجومەن کۆبێتەوە بۆ رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى دانانی کامێرای چاودێری لە نێوان رێگەکانی شاروشارۆچکەکانی پارێزگاکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئابی 2022 لە یاداشتێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراوە، 16 ئەندامی ئەنجومەن داوای رەتکردنەوەی دانانی کامێری چاودێری دەکەن بەتەنها لە سنووری سلێمانی، چونکە جگە لەوەی کارێکی نایاساییە، لە هەمان کاتیشدا کارێکی نەگونجاوە و بە قوربانیکردنی شارەکەیە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی یاسا نابێت کامێری چاودێری بدرێت بە کەرتی تایبەت و داوا دەکەن لەڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بڕیارێکی گونجار بدرێت بە راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکە لەرێگەی وەزارەتی ناوخۆوە.
ر. ئ

بیروڕا