کوردستانی

لەبارەی خانەنشینی زۆرەملێی ئەم توێژە روونکردنەوەدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی خانەنشینی زۆرەملێی ئەم توێژە روونکردنەوەدەدرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی خانەنشینی زۆرەملێی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە راست نییە و پێشمەرگە یاسای تایبەت بە خانەنشینی ھەیە

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022 عوسمان سێدەری، جێگری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، پێشمەرگە بەپێی یاسای تایبەت خانەنشین دەبێت،  دوای تەمەنی 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەت خانەنشین دەکرێت, وتیشی "پێشمەرگە دەبێت ھەمیشە ھێزێکی چالاک بێت، لەبەرئەوە بەپێی یاساکە نابێت تەمەنی پێشمەرگە لە 45 ساڵ زیاتر بێت، گەیشتە ئەو تەمەنە خانەنشین دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە لایەنەباشەکانی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ئەوەیە لەکاتی خانەنشینکردنی پێشمەرگە مووچەکانیان کەمناکات و مووچەیەکی باشیان هەیە، تەنها پلە بەرزەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە لە 20% مووچەکەیان دەبڕدرێت لەکاتی خانەنشینیدا".

ئەوەشی روونکردەوە "لە یاسای خانەنشینی پێشمەرگەدا ریزبەندی ھەیە، بەپێی ریزبەندییەکە لیوا لە تەمەنی 62 ساڵی و عەمید لە تەمەنی 53 ساڵی و پێشمەرگە لە تەمەنی 45 ساڵی خانەنشین دەکرێت، ریزبەندییەکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە دیاریکراوە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan