کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: سووریا دەیەوێت هەڕەشەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنەوەی رۆژئاوا بەکاربهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاندووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی خاوەن هێز کۆدەنگییەک بۆ رەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەیە.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات- ھەسەدە رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی تورکیا دوژمنایەتییە لەگەڵ پرسی کورد بەگشتی، وتیشی "لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ھەڕەشەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوەدا کە ھەڵوێستیان لەو بارەیەوە ئەرێنییە".

سەبارەت بە کاردانەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و رووسیا، کۆبانێ ئاماژەی بەوەکردووە "حکومەتی دیمەشق و رووسیا دژی هەڕەشاکانی تورکیان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە رژێمی سووریا ھەوڵەدات سوود لە ھەڕەشەکان وەربگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای کوردستان".
فەرماندەی هەسەدە هۆشداریشیدا لە کاردانەوەی نێودەوڵەتی، هەرێمی و ناوخۆی لە ئەگەری هەر هێڕشێک لەلایەن تورکیاوە، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانکرد کاربکەن بۆ بەرگرتن بەو هەڕەشانە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا