کوردستانی

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت، لەگەل بوونی تۆزو خۆڵێکی سووک و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ".

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ سێشەممە ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan