کوردستانی

ئێران هێزکی زۆری لە شار و گوندەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هێزکی زۆری لە شار و گوندەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەرپرسی پەیوەندییەکانی شاری کۆیەی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران رایگەیاند، كۆمارى ئیسلامى ئێران هێزێكى زۆرى سوپاى پاسدارانی بە چەکی قورسەوە هێناوەتە سەر سنوورەکان، بەتایبەت شارەکانی شنۆ و پیرانشاری کردووەتە سەربازگە.

ناسر ساڵحی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی شاری کۆیە حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران لە لێدوانێکدا تایبەت بە مەودا میدیای رایگەیاند "کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی 43 رابردوو هێزکی زۆری بە چەکی قورسی وەک تۆپ، کاتیۆشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێناوەتە سەر شار و گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بە دیاریکراویش هەردوو شاری پیرانشار و شنۆی کردووەتە سەربازگە و ئەوەش شتێکی نوێ نییە".

وتیشی "هەتائێستا هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هێزەکانمان و سوپای پاسداران رووینەداوە، و پێشمەرگەکانمان لە بەرانبەر سوپای پاسداران لە سەنگەردا راوەستاون و ئامادەن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک".

ئاشکراشی کرد "سوپای پاسداران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی قورسی لە شارەکانی سنە، کرماشان و ورمێ جێگیرکردووە، هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشیدایە".

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan