کوردستانی
"چاکسازی لە هەنگاوێکی بچوکەوە دەستپێدەکات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لەبارەی سنووردارکردنی خواردنەوەی ئاو لەلایەن کارمەندەکانیانەوە، دەڵێت "لە خەمی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆش ئەو هەنگاوە نراوە و چاکسازی لە هەنگاوێکی بچوکەوە دەستپێدەکات".

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "دەزگای تەندروستی لە خەمی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکییە بۆ نەخۆش و ئەو کەسانەی پێویستیانە و لەو پێناوەدا ئیدارەی خوار ئێمە بە ئەرکی یاسایی خۆیان هەڵساون بە کەم کردنەوەی گشت خەرجییە نا پێویستە نا سەرەتاییەکان و ئەمەش سیاسەتی گشتی چاکسازیە".
دەشڵێت "ئەو کارە جێگەی دەستخۆشی و سوپاس کردنە نەک رەخنەی بێ بنەما، لە چاکسازی لە بچوکترین بوارەوە تا گەورەترینی دەسەڵاتمان بەردەوامدەبین پشتیوان بە خوای گەورە، ئەو کەسانەی رەخنە لە هەر چاکسازییەکی بچوک دەگرن هەڵەن و تێ ناگەن کە سەرەتای هەزاران کیلۆمەتر تەنها یەک هەنگاوی بچوکە".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نووسراوێکی نەخۆشخانەی شۆرش بڵاوکرایەوە کە تێیدا هاتبوو "لەبەر نەبوونی نەسریە و نەمانی پارە كارمەندە خۆبەخشەكان ناتوانن لە چێشتخانە نان بخۆن، هەر کارمەندێکیش بۆی هەیە تەنها سێ ئاو بخواتەوە".
ر. ئ

بیروڕا