کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزەیکردن لە ماڵێک، هەروەها پۆلیس دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکیشدا گرتووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزییان لێکراوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕزگاری بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامدابوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەردوو تۆمەتبار (ن ، ئ، ع ) لەدایکبووی 1986و (ئ ، ع، م ) لەدایکبووی 1991لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا