کوردستانی
یەکێتیی مامۆستایان رەخنە لە تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیاران دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رەخنە لە تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیاران دەگرێت و رایدەگەیەنێت ئەمساڵ تاقیكردنەوەكە گرفتی زۆری هەبووە، ئاماژە بەوەشدەکات رێژەی دەرچوون زۆر كەمبووە.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیاری کە هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر ئەنجامدرا بە مەودا میدیای راگەیاند "تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیاری كە ساڵانە یاخود دوو ساڵ جارێك لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەیە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئەزموندار ببنە سەرپەرشتیار، ئەمساڵ تاقیكردنەوەكە گرفتی زۆری هەبووە، لەئێستاشدا بەشێك لە بەشداربووان داوا دەكەن پێداچوونەوە بەو تاقیكردنەوەیە بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرسیارەكان هەڵەی زۆری تێدابوو، بەشێك لە پرسیارەكان چەند وەڵامێكی هەڵدەگرت و بەشێك لە وەڵامەكان هەڵەبوون كە ئەوەش كاریگەری لەسەر نمرەی بەشێك لە مامۆستایان هەبووە، تاقیكردنەوەكە پرسیاری زۆر قورسی تێدابووە كە پەیوەندی نەبووە بە پلەی سەرپەرشتیارییەوە، كاتێك كە كەسێك دەبێتە سەرپەرشتیار دەبێت پرسیارەكانی لە بوارەكانی پەروەردەو فێركردن و كارگێڕی و بنیادنانی تواناكان و هەڵسەنگاند بێت، كە هیچ لەم بابەتانەی تێدانەبوو".
عەتا ئەحمەد وتی "هۆڵەكانی تایبەت بەو تاقیكردنەوەیە فێنككەرەوەی پێویستی تێدانەبووە و خزمەتگوزارییەكان و پێشوازیكردن وەك پێویست نەبوون و كەشێكی ئارام بۆ بەشداربووان دابین نەكرابوو، یەكێك لەو شتە جوانانەی كە وەزارەتی پەروەردە لە ساڵانی رابردوو هەیبوو تاقیكردنەوەی پلەی سەرپەرشتیاری بوو، بەداخەوە بۆ یەكەمجار ئەمساڵ پرۆسەكە گرفتی زۆری هەبوو".
وتیشی "داوا لە وەزارەتی پەروەدە دەكەین لەو لیژنەیە بپرسنەوە كە ئەركەكەیان پێسپێردراوەو ئەو چاودێرانەی كە دانرابوو وەك پێویست بە دەم مامۆستایانەوە نەبوون و بە وتەی شایەتحاڵەكان قسە و پێوتنەوە و چونەدەرەوە و دەستێوەردان و گزیكاری هەبووە كە ئەوەش جێگەی قبوڵكردن نییە".
جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان باسی لەوەکرد "رێژەی دەرچوون زۆر كەمبوو لە كۆی چوار هەزار بەشداربوو نزیكەی 600 مامۆستا دەرچوون، بۆیە پێوستە ئەو لیژنەیە بگۆڕدرێت و لیژنەیەكی پسپۆڕ دیاری بكرێت".
س.ر

بیروڕا