کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە هەرکاتێک زانیان لە بەشێک لە بەشەکانی هاتوچۆ لەلایەن هەر کارمەندێکیانەوە دەسەڵات بە خراپی بەکاردێت دەتوانن زانیارییەکان بنێرن بۆ ئەو ژمارەیەی کە دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بە مەبەستی گەیاندنی هەر زانیارییەک بە بەڵگەی سەلمێنەر دەربارەی کاری نایاسایی و خراپ بە کارهێنانی دەسەڵات لەلایەن هەر ئەفسەر و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هەر بەڕێوەبەرێتی و بەش و هۆبە و هەر کایەیەکی ناو کایەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە وەتسئەپەی خوارەوە زانیارییەکانیان بنێرن بۆ لێژنەیەکی تایبەت مەند بە ناوی (لیژنەی بەدواداچوون) بە مەبەستی بە دوداچون و لێکوڵینەوە وەکاری یاسایی بەرامبەر ئەم پرسە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە ئەو زانیاری و بەڵگانە تەنها پەیوەندیان بە بواری هاتوچۆ و کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە هەبێت، هەروەها هاوڵاتیانی بەڕێز دڵنیا دەکەین کە هەموو زانیارییەکان پارێزراو دەبێت لەلای لیژنەی تایبەتمەند".

لە رێگەی  وەتسئەپی ئەم ژمارەیەوە زانیارییەکان بگەیەنن
07701379090

س،ر
Qaiwan
Qaiwan