کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کاری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا-'

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەلی کار بۆ ژمارەیەک کەس رادەگەیەنێت لە ئەنجومەنی راژە بە مانگانەی 750 هەزار دینار کە ئەو کەسانە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ کاردەکەن.

دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتیی راژە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانەم کاری ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە 1/9/2022 تاوەکو 31/12/2022.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دواکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022 دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کەسی پێشکەشکار، دەبێت ئەو مەرجانەی تێدا بێت:

- لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.

- توانای تایپکردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).

- توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.

- وردبین بێت لە کارەکەی.

- باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە.
https://forms.gle/sMftJKUndhnHxUHw8
س،ر
Qaiwan
Qaiwan