کوردستانی
هەرێم کەمال ئاغا: په‌رله‌مانی عیراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رای یەکێتی لەگەڵ رای چوارچێوەی هەماهەنگییە، ئاماژە بەوەشدەکات په‌رله‌مانی عیراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "رای یەکێتی لەگەڵ رای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ره‌وتی سه‌در باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت ئه‌مانه میكانیزمی ده‌ستوریی هه‌یه، ئه‌مه واقیعێكه ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت، له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه".
سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی "ئاگادارنیم هیچ لایەک ئەو داوایەی لە لایەنە کوردییەکان کردبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا په‌رله‌مانی عیراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمانی عیراق".
س،ر

بیروڕا