کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیادا ناوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لە رەگەزی مێ لەسەر تۆمەتباری نادیار ڪە بە وتەی سکاڵاکار تۆمەتبار لەڕێگەی تۆڕە ڪۆمەڵایەتیەڪان هەڕەشەی لێڪردووە لە بەرانبەر  بڵاونەڪردنەوەی ڤیدیۆ وێنەڪانی بڕێك پارە و زێڕی لێوەرگرتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا بڕیاری بەڕێز دادوەر بە دەستهات، دواتر لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مڪافحە) دەستکرا بە لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد دوای بەدەستهێنانی زانیاری پێویست توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەڪانی (ی. ع. ج) و (د. ع. ح) لە رەگەزی نێر دەستگیربڪرێن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم بەڕێز دادوەر و پۆلیسدا دانیان نا بەتاوانەڪانیان، لە هەمان ڪاتدا دوای دەستبەسەرداگرتنی بڕێك پارە و ئاڵتون و مۆبایل چەقۆیەڪدا دەرکەوت تۆمەتباران بڕێك لەو پارەیان سەرفڪردبوو ڪە لە سکاڵاکار وەریانگرتبوو دواتر بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێ مادەی (2) لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan