کوردستانی
تۆمەتبارێک لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لەکاتی دزیکردندا کە چەکی بێ مۆڵەتیشی پێبووە و دزی لەو باخەکانی گوندی سەید خەلیلی سەر بە قەزای کەلار کردووە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون پۆلیس نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەنێو باخەکانی گوندی سەید خەلیل لەکاتی دزیکردندا تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن".
ئاماژەی بەوەکردووە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوە کە چەندین بوتڵی غازو تیڤی دزیوە، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبار دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، لەئێستادا بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا