کوردستانی

تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبانێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبانێ
مەودا میدیا-

دوای شکستهێنانی هێرشی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ماوەیەکە حکومەتی تورکیا چڕتر گوند و شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان دەکات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز رایگەیاند "هێزەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی جیاوازی کانتۆنی کۆبانێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردەومانکردووە".

ئاماژەی بەوەکرد "بوردوومانەکەی تورکیا، چەند گوند و ناوچەیەکی دەوروبەری شاری کۆبانێی گرتووەتەوە، هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد "نزیکەی 15 گوندی ناوچەکە بۆردوومانکراون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan