کوردستانی

تووندوتیژی خێزانی هەڕەشە لە عیراق و کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووندوتیژی خێزانی هەڕەشە لە عیراق و کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

بەهۆی هۆکارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە، بەردەوام تووندوتیژی خێزانی لە عیراق لە هەڵکشاندایە, بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق تەنها لە هەفتەیەکدا 9 کچ لە ماڵەوە هەڵهاتوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "بەردەوام تووندوتیژی خێرانی لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا لە هەڵکشانە".

وتیشی "بە هۆی تووندوتیژی خێزانییەوە، تەنها لە هەفتەیەکدا 9 کچ لە ماڵەوە هەڵهاتوون و خۆیان رادەستی پۆلیس و تیمی بەرەنگاربوونەوەی خێزان کرد".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە پێنج شوێنی تایبەتدا لە عیراق، ئەو کەسانە دەپارێزن کە تووندوتیژیان بەرانبەرکراوە، دووان لەو شوێنانە لە هەرێمی کوردستانن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan