کوردستانی
زستانی ئەمساڵ سارد و سەخت دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسێک ئاشکرایدەکات بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، زستانی داھاتوو یەکێک لە زستانە سەختەکان لە وڵاتانی عەرەبیدا کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لێی.
کەشناسێک ئاشکرایدەکات بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، زستانی داھاتوو یەکێک لە زستانە سەختەکان لە وڵاتانی عەرەبیدا کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لێی.
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت "راپۆرتێکی سەنتەری کەشوھەوای عەرەبی جەختدەکاتەوە کە زستانی داھاتوو یەکێک دەبێت لە زستانە سەختەکان لە وڵاتانی عەرەبیدا کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەم گۆرانکاریانە دەبێت و دووچاری زۆرترین شەپۆلی سەرما و بارستە ھەوایە ساردەکان دەبینەوە".
باس لەوەش دەکات "سەرەتا لە ھاوینی ساڵی رابردوودا سەھۆڵە جەمسەریەکانی باکووری زەوی جیاواز لە ساڵانی پێشتر کەمترین رێژەی توانەوەیان بەخۆیەوە بینی و لە وەرزی زستانیشدا بەفرێکی زیاتر و سەھۆڵێکی زیاتری لەسەر دروستبوویەوە و ھەوا ساردەکان فراوانتر و بەھێزتربوون لە دەووری ناوچە جەمسەریەکان کە وەک بینیشمان لە سەرەتای ئەمساڵدا مەودایەک شەپۆلێکی بەھێزی سەرما و بەفربارین ناوچەکانمانی گرتەوە لەچەندین ناوچەدا پلەکانی گەرما بەرادەی تۆمارکردنی ریکۆرد نزمبوونەوە و کەشێکی زۆر ساردی رەخساند کە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا وێنەی نەبوو".
ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "ھاوینی ئەمساڵیش ھەمان دۆخ دووبارە بووەتەوە بەسەر ناوچە سەھۆڵییەکانی جەمسەری باکووردا و بەچڕی ھەوای سارد بەسەر ناوەندەکەیدا کۆبووەتەوە لە ئەنجامی دابەزینی زۆری پەستانی بەرگەھەوا کە ئەمەش وای کردووە لە چاو ساڵی رابردووشدا تا ئەم کاتە کەمترین رێژەی توانەوەی بەسەردا بێت کە لە مانگەکانی داھاتوودا سوڕی دروستبوونەوەی سەھۆڵەکانی دەستپێدەکاتەوە رێژەی زیاتر بەرھەم دەھێنێت لە بەرانبەر تۆمارەکانی چەندین ساڵی رابردوودا".
باسی لەوەشکردووە کە "ئەوەی گرنگە بە نیسبەت ئەم بابەتەوە وەرزی زستانە لە نیوەی گۆی باکوردا کە بەم ھۆکارانەوە بارستە ھەوایە ساردەکان بەھێزتر و فراوانتر دەبنەوە لە جاران بۆیە لە وەرزی زستانی داھاتوودا ئەمە یەکێک دەبێت لە ئەگەرەکان کە وڵاتانی خۆمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دووچاری ھاتنی رێژەیەکی زیاتری بارستە ھەوای زۆر بەھێز و ساردی ناوچە جەمسەریەکان ببینەوە لەگەڵ زۆربوونی دابارینەکان بەبەفر و مانەوەی درێژ خایانی شەپۆلەکانی سەرما لەناوچەکەدا بە جۆرێک لەماوەی زستانی ساڵانی رابردوودا بەدی نەکرابێت".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


