ئابووری
بەهای دۆلار بە ئاستێکی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاستێکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک ئێستا 100 دۆلار بە 148 هەزار 148 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەوبارەیەوە رەوەز میرزا لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عیراق بەهای دۆلاری دابەزاندووە و بەهای 100 دۆلار ئێستا بە 148 هەزار 148 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "نازانین ئایا ئەو دابەزینە لە بەهای دۆلار بەردەوام دەبێت یان نا"، دەشڵێت "لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی دراو ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دیناربوو، واتە نزیکەی 350 دینار لە بەهاکەی لەدەستداوە".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مستفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، سەرۆک وەزیرانی عیراق-یش دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.
ر. ئ