کوردستانی

پارەی گەنمی جوتیارانی ئەم سنوورە خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی گەنمی جوتیارانی ئەم سنوورە خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئەو جوتیارانە ئاگاداردەکاتەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە سبەینێ سەردانی سایلۆکە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی تایبەت بە ساڵی 2022.

 وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "ئاگاداری سەرجەم ئەو جوتیارانە دەكەینەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە سبەینێ سەردانی سایلۆ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی تایبەت بە ساڵی 2022".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەكی پارەكە لە ژمارە 1427 دەستپێدەكات تاوەكو 1631 و دابەشكردنی پارەكەش لە سبەینێوە دەستپێدەكرێت.

بەهۆی وشکەساڵی و کەمبارانییەوە ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بڕی پێویستی ناوخۆ کەمتربوو، بەپێچەوانەی ساڵانی دیکەوە هەمووی لەلایەن حکومەتەوە لە جوتیاران وەرگیرا.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan