کوردستانی
"سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێرە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن لێكۆڵینەوەی جدی لە داواكاری گشتی چاکسازی گەورانی هەولێر بکرێت بەهۆی كەمتەرخەمی کردنی لە سستی رێکارەکانی بەربوونی مەرجداری گیراوانی بادینان.

30 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکیان واژۆکردووە و تێیدا دەڵێن "زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحکامی مەرجەکانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە، کە لە مادەی 331ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتووە، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلکردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندا".
باسیان لەوەکردووە "ماوەی 26 رۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە و ژیانیان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوە دەبوو بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەركی فەرمانبەری خۆی راپەڕاندایەو کارڕایی بەردانی مەرجداری ئاراستەی داواكاری گشتی بکردایە، ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاراستەی دادگەی کەتن بكات تا كاروبارەكانیان راییبكرێت و ئازاد بكرێن و یاسا سەروەربێت ".
ئەو پەرلەمانتارانە داوا لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی دەکەن لێكۆڵینەوەی جددی لە داواكاری گشتی چاکسازی گەورانی هەولێر بکات بەهۆی كەمتەرخەمی کردنی لە ئەرکی چاودێری کردن لە سستی کارڕاییەکان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەروەها داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین كە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەی جددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەبارەت بە کەمتەرخەمی کردنی لە راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا و داواش لە سەرۆکی دەستەی دەسپاكی دەكەن بەزوترین كات دەست بكات بە لێكۆڵینەوە لەو فەرمانبەرانەی کە كەمتەرخەمییان كردوە لە ئەركەكانیاندا.
ر. ئ

بیروڕا