کوردستانی

"رەشنووسی رێنماییەكانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا پەسندكران"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 "رەشنووسی رێنماییەكانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا پەسندكران"
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، رەشنووسی رێنماییەكانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای پەسندكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێكی زانستی و ئەكادیمی كردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژەی بە ئامادەكارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد بەمەبەستی پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن و تەواوی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن و زانكۆكانی كوردستانی راسپارد كە پلان و بەرنامەكانیان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن ئامادەبكەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رەشنووسی رێنمایی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا تاوتوێكران و دواتر بە بەكۆی دەنگ رێنماییەكانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا پەسندكران بە شێوەیەك لە داهاتوویەكی نزیكدا رێكارەكانی دەركردن و بڵاوكردنەوەی رێنماییەكە تەواودەكرێن.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan